بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هۆگرانی ڕێبەری کە نەیانتوانی بەشداری ڕێوڕەسمی تاران بکەن و بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی و پرسەی ڕێبەری شەهید بکەن، لە شارە جۆربەجۆرەکانی سەرتاسەری وڵات ڕێوڕەسمی سەمبۆلیکیان بەڕێوە برد.
خەڵک بە ئامادەبوون لە مزگەوت و حسێنیەکان و هەروەها شەقامەکان تازیەیان گرت و شینگێڕییان کرد بۆ ڕێبەری شەهیدی ئێران.
گەلانی ئێران هەر کامە و بە داب و نەریت و کلتووری تایبەتی خۆیان شینیان بۆ ڕێبەری شەهیدی ئێران گێڕا و ڕێوڕەسمی تایبەتی خۆیان بەڕێوەبرد.
کورد ، عەرەب، بەلووچ، گیلەک، مازن و تورک و لوڕ و..... هەر کامە بەشێوازی خۆیان شیندەگێڕن.
Your Comment